بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هیزی سەربازی ئێران لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی مسکۆ، لە گەڵ ئەلەکساندێر ڤێلین وەزیری بەرگری سربستان دیدار و سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و دوولایەنەکان گفتوگۆی کرد.
لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوە وێرای ڕەخنە لە هەڵوێستی دژبەرانەی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند: ئەو هەڵوێستە نایاساییەی ئەمریکا لە کاتێکدا ڕادەگەیێندرێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی قوربانی تیرۆریزمە و تا ئێستا نزیکەی ٢٠ هەزار کەسی چەوساوە و بێ تاوان بە هۆی ڕووداوە تیرۆریستییەکان شەهید بوونە.
ئەمیر حاتەمی بە ئاماژە بە هەوڵی ترامپ بۆ لاواز کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێکخراوی بەهێز و دژە داگیرکاریی سوپای پاسداران لە بەرامبەر گرووپگەلی تیرۆریستی و تەکفیریی سەر بە ڕژیمی زایۆنی، ڕاشیگەیاند: ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی هیچ بەهایەک بە هەڵسوکەوت و کرداری نایاسایی و بە دوور لە پرەنسیپگەلی نێودەوڵەتی نادات، بەڵام لامان وایە کە ئەمریکییەکان لە قۆناغی ئێستادا دەستەوەستانن و بە هەڵوێستی دووبەرەکی و دژ بە یەک لە بواری نێودەوڵەتی و جیهانی بە دوای ئاژاوەنانەوە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەن.
لە بەرامبەردا وەزیری بەرگری سربستان وێرای دەستخۆشی بۆ کردنەوەی نووسینگەی ئینتیمای سەربازیی باڵوێزی سربستان لە ئێران، وتی: هەندێک لە وڵاتان رێگە بە خۆیان دەدەن کە بە گرتنەبەری هەڵوێستی دەستێوەردەرانە و ستەمکارانە پەیوەندیی نێوان وڵاتان بە چەواشە ببەن.
ئەلەکساندێر ڤێلین بە ئاماژە بە پەیوەندیی باش و بەربڵاوی ولاتەکەی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لەوەش کرد: سربستان بە پێی حەز و بەرژەوەندیی نیشتمانی خۆی بڕیار دەدا و رێگە نادا هیچ وڵاتێک دەست لە سیاسەتگەلی ستراتژیی وەردەات.
............
300